چۆن ساحیر ده‌ناسیته‌وه

1) ده‌ڵێن ناوی خۆت و دایكت و نه‌خۆشه‌كه‌ت چییه.
2) ده‌ڵێ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی تۆ چاره‌سه‌ری نییه مه‌گه‌ر پاره‌یه‌كی زۆر بده‌ی تا هه‌ندێك ده‌رمان هه‌یه كه زۆرگرانه بۆت بكڕم.
3) پێت ده‌ڵێ تۆ سیحرێكی زۆر گه‌وره‌یان لیكردوویت و سیحره‌كه‌شیان له گۆڕستان یان له ژێر زه‌وی یان له‌ناو ڕووبار یان.... شاردراوه‌ته‌وه.
أ) جادووگه‌ره‌كه كاغه‌زێك ده‌هێنێت و ده‌ڵێ ناوی خۆت و دایكتی له‌سه‌ر بنووسه.
ب) به مقه‌ستێك له جلی نه‌خۆشه‌كه ده‌كاته‌وه.
ج) به نه‌خۆشه‌كه ده‌ڵێت: مریشكێكی ڕه‌شم بۆ بێنه، یان ئه‌وه‌نده ڕۆژ جارێك ئاژه‌ڵێك یان په‌له‌وه‌رێك سه‌رببڕه، به‌ڵام نابێ كاتێك كه سه‌رتبڕی (بسم الله)ـی لـێ‌بكه‌یت و بڕۆ له‌و جێگایه فڕه‌ی بده.
بۆیه ده‌ڵێن نابێ (بسم الله)ـی لـێ‌بكه‌یت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری بكرێت، ئه‌وكاته شه‌یتانه‌كان ناتوانن لێی بخۆن.
د) نوشته‌یه‌كت بۆ ده‌كات و كه‌مێك ئایه‌تی قورئانی پیرۆزی به پێچه‌وانه‌وه و زۆر به په‌له و تێكه‌ڵ‌وپێكه‌ڵ له‌سه‌ر ده‌نوسێت، پاشان له‌سه‌ر نوشته‌كه چوار گۆشه‌ی وه‌ك ئه‌مه‌ی: (#) له‌سه‌ر ده‌نووسێت، یان منداڵێك ده‌هێنێت و له ناو ده‌ستی چه‌پی هه‌مان شت ده‌نووسێت، هه‌روه‌ها به زه‌یت و گوڵی شین یان به زه‌یت و ڕه‌نگی شین له ناو ئه‌م چوار گۆشه‌یه‌دا (گلاسم) ده‌نوسێت و، له‌م كاته‌شدا منداڵه‌كه ده‌باته جێگایه‌كی تاریك یان شتێك ده‌دات به‌سه‌ریدا وه‌ك قوماش.
ه) به‌نه‌خۆشه‌كه ده‌ڵێ نابێ بچیته ده‌ره‌وه بۆماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێ هه‌ر له تاریكی دابیت و نابێ خۆر لـێت بدات، یان ده‌ڵێ نابێ بۆ ماوه‌ی دوو مانگ خۆت بشۆری.
پاشان نوشته‌یه‌كی بۆ ده‌كات و هه‌ندێك شتی وه‌ك قژ یان خۆڵ و زۆر شتی تر له‌م بابه‌تانه‌ی ده‌داتێ و پێیده‌ڵێ نوشته‌كه‌ت لابێت و ئه‌م شتانه‌ش له ژێرزه‌وی دابنێ.
ئه‌گه‌ر هه‌ركامێك له‌م شتانه‌ی تێدا بینرا، بزانه كه ئه‌وه جادووگه‌ره.
به‌ڵگه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌ش زۆر هه‌یه له سه‌ر سیحر, له‌وانـه: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
* [وَلَكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ]([1]).
واته: (به‌ڵكو شه‌یتانه‌كان كافربوون و خه‌ڵكیان فێری سیحر و جادوو ده‌كرد).
* [قَالَ مُوسَي أَتَقُولُونَ لِلْحَقِّ لَمَّا جَاءَكُمْ أَسِحْرٌ هَذَا وَلاَ يُفْلِحُ السَّاحِرُونَ]([2]).
واته: (مووسا پێیگوتن: باشه ئێوه به‌م ڕاستییه‌ی كه بۆم هێناون ده‌ڵێن (جادوو)؟! ئایا ئه‌م موعجیزه جۆراوجۆرانه جادوون؟!! خۆ جادووگه‌ران سه‌رفراز نابن).
* [فَلَمَّا أَلْقَوْا قَالَ مُوسَي مَا جِئْتُمْ بِهِ السِّحْرُ إِنَّ اللهَ سَيُبْطِلُهُ إِنَّ اللهَ لاَ يُصْلِحُ عَمَلَ الْمُفْسِدِينَ]([3]).
واته: (ئه‌وسا (جادووگه‌ران جادووی خۆیان نواند) مووسا(عله الصلاه والسلام) وتی: هه‌رچی كردووتانه و نیشانی ئه‌و خه‌ڵكه‌تانداوه هه‌مووی جادووه و هیچی تر، بێگومان خوا دوای ماوه‌یه‌كی تر پووچی ده‌كاته‌وه، به‌ڕاستی خوای گه‌وره كرده‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌تۆوی خراپه ده‌چێنن چاك و سه‌ركه‌وتوو ناكات).
بابچینه خزمه‌ت فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ریش صلى الله على وسلم!
دایكی ئیمانداران عائیشه سه‌لامی خوای لێبێت بۆمان ده‌گێرێته‌وه و ده‌فه‌رموێ: ((سُحِرَ رَسول الله صلى الله على وسلم حَتَّي إن كان لَيُخَيَّلُ إليهِ أَنَّهُ يأتي نِساءَهُ، وَلَمْ يأتِهِنَّ، وَذلِكَ أَشَّدُ مايكونُ مِن السِّحر))([4]).
واته: (كه جادوو كرا له پێغه‌مبه‌ر صلى الله على وسلم وایده‌زانی كه چووه‌ته لای خێزانه‌كانی، به‌ڵام نه‌شچووبوو، ئه‌مه‌ش سه‌خت ترین جادوو بوو).
جادوو له‌م پێغه‌مبه‌ره پاكه صلى الله على وسلم بكرێ چۆن له ئێمه ناكرێت؟!
خۆشه‌ویستان! جادوو ئه‌وه‌یه شتی ڕاست چه‌وت ده‌كات و شتی چه‌وتیش ڕاست نیشان ده‌دات له پێش چاوت، وای لیدێت كه زۆر شت ده‌كه‌یت تۆ ئاگاشت لـێی نه‌بووه، به‌ڵام جادووه‌كه پێی كردوویت.
زۆر كه‌س له پێش چاوی ناشیرین و ڕه‌ش ده‌بن و شێوه‌یان ده‌گۆڕدرێت.
ئه‌م جادووگه‌رانه جنۆكه ده‌نێرن بۆ له‌شی ئه‌م مرۆڤه كه جادووی لێده‌كرێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن یه‌كه‌م شت مێشكی بگرن، كه ئه‌وه‌ش گیرا، ئه‌م مرۆڤه كۆنتڕۆڵا له ده‌ست ده‌دات و ده‌چێته ده‌ستی شه‌یتان و به كه‌یفی خۆی هه‌رچی بیه‌وێ پێی ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه‌ین كه ئه‌م جادووگه‌ر و شه‌یتانانه هیچ شتێك ناتوانن ئه‌نجام بده‌ن ئه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر نه‌بێ.
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: [إِنَّمَا صَنَعُوا كَیْدُ سَاحِرٍ ۆڵا یُفْلِحُ السَّاحِرُ حَیْپُ أَتَی]( ).
واته: (بێگومان ئه‌وه‌ی كردوویانه (ئه‌م جادووگه‌رانه) ته‌نها فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌یه، جادووگه‌ریش بۆ هه‌ر كوێ بچێت و هه‌رچی بكات، سه‌ركه‌وتوو نابێت).
پێشنیار (0)
نیشاندانی/بزرکردنی پێشنیاره‌کان
زیادکردنی پێسنیار











